هەواڵ

جێگری وەزیری نەوتی ئێران بەسەختی برینداربوو

نهانیوز- هه‌واڵه‌كان

جێگری وەزیری نەوتی ئێرانی لە سەردانێکیدا بۆ عێراق لە ڕێگەی غەزالییە بۆ بەغداد توشی ڕوداوێکی ھاتوچۆبووە و بە سەختی برینداربووە.
بە پێی سەرچاوە میدیاییەکان، ئەسەدوڵا ڕاشیدی جێگری وەزیری نەوتی ئێران بە سەردانێکی شەخسی و بێ ئاگاداری حکومەتی عێراق و لە ڕێگەی ئۆتۆمبێلەوە ھاتووەتە خاکی عێراق و لە ڕێگەی غەزالییە بۆ بەغداد بە ڕووداوی ھاتوچۆ برینداربوەو دیار نییە کێی تری لەگەڵە.
هەر پاش ڕووداوەکە، ھێزەئەمنی و فریاگوزاریەکان جێگری وەزیری نەوتی ئێرانیان گەیاندووەتە نەخۆشخانە و لە ئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکیدایە و بەسەختی بریندارە و لە دۆخی بێ هۆشیدایە.
سەرچاوەیەکی ئەمنیش بڵاویکردووەتەوە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە، کە ناسنامەکەی عێراقی بووە. 
میدیاکانی عێراق ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەو لێپرسراوە بە ناسنامەی ھاوڵاتی ئێرانی ھاتووەتە عێراق و خۆی وەک هاوڵاتییەکی ئاسایی ناساندووە و لە ئۆتۆمبێلێکی مەدەنیدا بووە.

2024-02-18
زیاتر...