گۆهدار زێباری:عەقڵییەتێکی تاكڕەوی خۆپەرست حکومڕانی هەرێم دەکات
نهانیوز- ههواڵهكان
گوهدار زێباری یەکێک لە دەستگیرکراوەکانی بادینان دوای ئازادبوونی رایگەیاند: عەقڵیەتێکی تاکڕەوی، توندڕەوی، خۆپەرست حوكمڕانی هەرێم دەکات و چێژ لە فرمێسکی دایک و باوکمان دەبینن.
ئەمڕۆ 17ی شوباتی 2024 گوهدار زێباری دوای ئازادبوونی و لەکاتی پێشوازیکردنی کەسوکاری لە گوهدار زێباری وتی " ئەو رووداوانەی روودەدات لە هەرێمی کوردستان رەنگدانەوەی حەقیقەتی عەقڵیەتێکی تاكڕەوی، توندڕەوی، خۆپەرستی، کۆنەپەرستی، حەرام خۆری دواکەووتووە لەسەر جەستەی حەرام خۆر".
لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی " ئەمانە چێژ لە فرمیسکی دایک و باوکمان دەبینن، ئەمانە چێژ لە سیخوڕی و تۆقاندن و زیندان و ئەشکەنجەدان و خوێن دەبینن، ئەمانە چێژ لە برسیکردن و گیرفان بڕی و تاڵانی و باج و سەرانە دەبینن".
گوهدار زێباری لە کۆتایی قسەکانیدا وتی " لە حەقیقەتدا میللەتی کورد شایستە ئەم حکومڕانییە نییە، ئێمە میللەتێکی ماندووین و ستەمدیدەین، ئەمانە بەنان و ماستی دایکەکانمان گەیشتنە ئەم ئاستە، ئەمانە بەداخەوە نمەک حەرام بوون".
گوهدار زێباری یەکێکە لە گیراوەکانی بادینان دوای چەند جارێک حوکمەکەی لەلایەن دادگای هەولێرەوە درێژکرایەوەو ئەمڕۆ شەممە ١٧ ی شوباتی ٢٠٢٤ کۆتایی بە حوکمەکەی هات و ئازاد کرا.
|