ئاماری زەرەر و زیانەکانی لافاوەکەی گەرمیان راگەیەندرا
نهانیوز- ههواڵهكان
وتەبێژی ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند: "200 ماڵ لە گەرمیان بەهۆی لافاو زیانیان بەرکەوتووە و سێ ئامێری بیناسازی لە جۆری حەفارە ئاو بردوونی و پێنج وێستگەی ئاودێریش زیانیان بەرکەوتووە."
ئاماژەی بەوەش کرد، "جگە لەو 200 ماڵەی زیانیان بەرکەوتووە، سێ ئامێری بیناسازی لەجۆری حەفارەش زیانیان بەرکەوتووە، نزیکەی 50 سەر ئاژەڵ ئاو بردوونی، چەند بینایەکی حکومیش وەکو مزگەوت و قوتابخانە ئاو چووەتە ناویان و زیانیان بەرکەوتووە".
لە هەمان کاتدا، "پێنج سەرچاوەی ئاودێری و کارگەیەکی دروستکردنی بلۆک و ژمارەیەکی دیکە لە موڵک و ماڵی گشتی زیانیان بەرکەوتووە".
|