ئاوی گلدراوەی بەنداوی دوكان ئاستی ساڵی رابردووی تێپەڕاند
نهانیوز- ههواڵهكان
بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان رایگەیاند تەنها لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی ناوچەكانی هەرێمی گرتووەتەوە رێژەی ئاوی بەنداوی دوكان زیاتر لە مەترێك زیادیكردوە.
كۆچەر جەمال بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان راگەیاند "بەراورد بە ساڵی رابردوو، ئاستی ئاوی بەنداوەكە بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە و ئاستی ساڵی رابردووی تێپەڕاندووە".
" ئاستی ئاوی بەنداوەكە لەماوەی سێ رۆژدا مەترێك و 40 سم بەرزبوەتەوەو بەنداوەكە لە ئێستادا لەكۆی حەوت ملیار مەتر سێجا، دوو ملیار مەتر سێجا ئاوی تێدایە". بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان وا دەڵیت.
ئەوەشی خستوەتەڕوو " لە ئێستادا وەرزی گلدانەوەی ئاوە و رۆژانە بەنداوی دوكان نزیكەی 20 سانتیمەتر ئاوەكەی زیاد دەكات، ئومێدیشمان وایە لە داهاتوودا ئەو ڕێژەیە زیاتر ببێت".
|