هۆكاری گڕگرتنی باڵەخانەی ئەنجومەنی وەزیران ئاشكراكرا
نهانیوز- ههواڵهكان
بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند: ئاگرەكەی باڵەخانەی ئەنجومەنی وەزیران بەهۆی تەقینی گیزەری تاییەت بە ئاو گەرمكردن بووە لە بەشی چێشتخانەیەك و رووداوەكە تەنها زیانێكی بچوكی ماددی بوونی هەبووە.
بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر لەبارەی رووداوی ئاگركەوتنەكەی باڵەخانەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڵاویكردەوە "بەرەبەیانی ئەمڕۆ كاتژمێر 12:50 خولەك ئاگاداركراینەوە لەڕووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە باڵەخانەی ئەنجومەنی وەزیران لە پارێزگای هەولێر، دەست بەجێ تیمەكانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە".
ئەوەشی رونكردوەتەوە "دەركەوت هۆكاری تەقینی گیزەری تاییەت بە ئاو گەرمكردن بووە لە بەشی چێشتخانەیەك، دواجار بۆتە هۆی كارلێك و تەقینی یەكێك لە بوتلی غازێ لەو جێگایەدا ، خۆشبەختانە زیانی گیانی بەدواوە نەبووە ، تەنها زیانێكی بچوكی ماددی بوونی هەبووە"
|