هەواڵ

كەشناسی هەرێم هۆشداری دەدات

نهانیوز- هه‌واڵه‌كان

كەشناسی هەرێم رایگەیاند بارانبارین بەردەوام دەبێت و لەكاتی ئێوارەدا رێژەی بارانبارین زیاد دەكات و هەرورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت.

بەشی پێشبینیەكانی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاویكردەوەو رایگەیاند: ئەمڕۆ 17ی شوباتی 2024، بەدرێژایی كاتەكان ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت، لە كاتەكانی ئێوارەدا رێژەی دابارین زیاد دەكات و هەرورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت بەتایبەتی لە باشوور و رۆژئاوای هەولێر وە هەندێ ناوچە لە گەرمیان.
رونیشیكردوەتەوە كە پلەكانی گەرما 3 بۆ 5 پلەی سیلیزی بە بەراوورد بەدوێنێ نزمتر دەبێتەوە.
كەشناسی هەرێم ئەوەشی خستوەتەڕوو سبەینێ بەگشتی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بارانی پچڕ پچڕ لەهەندێ كات و ناوچەدا.

  

2024-02-17
زیاتر...