راپۆرت

سودانی لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەمریکا کۆبوەوە

نهانیوز- هه‌واڵه‌كان

 

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆنفرانسی میونشن چاوی بە کەمالا هارێس جێگری سەرۆکی ئەمریکا کەوت و کۆبونەوەیەکیان لەبارەی پەیوەندییەکانی بەغدا و واشنتن ئەنجامدا.

لە کۆبونەوەکە سودانی و هارێس گفوتگۆیان لەبارەی پەیوەندییە هاوبەشەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا کرد و جەختیانکردوە لە بەردەوامی گفتوگۆکانی لیژنەی باڵای هاوبەشی بەغدا – واشنتن بۆ کۆتایی هێنان بە ئەرکی هێزی هاوپەیمانان، دوای هەڵسەنگاندنی هێزە چەکدارەکانی عێراق و کەمکردنەوەی مەترسییەکانی پاشماوەی تیرۆرستان.

هاوکات محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، هەڵوێستی بەغدا لەبارەی سەروەری خاکەکەیەوە جێگیرە، چونکە بنەمای سەروەری، بنەمایەکە ناتوانێر لەژێر هۆکار و هەلومەرجی جیاواز پشتگوێ بخرێت یان فەرامۆش بکرێت.

لە هەمانکاتدا جێگری سەرۆکی ئەمریکا بەفەرمی محەمەد شیاع سودانی بانگهێشتکرد کە سەردانی واشنتن بکات و پشتگیری ئیدارەی وڵاتەکەی نیشاندا بۆ سەرخستنی حکومەتی عێراق لە بوارە جیاوازەکاندا و رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگییەکاندا.

2024-02-16
زیاتر...
123