ئومێد خۆشناو: بەشێکی زۆری پردو ڕێگاكان زیانی زۆریان پێگەیشتووە
نهانیوز- ههواڵهكان
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە فەیس بووک ڕایگەیاندووە: " بەهۆی ئەو شەپۆڵە باران بارینەی دوای نیوەڕۆ ئەمڕۆ هەینی 2024.2.16، سنووری پارێزگای هەولێری گرتەوە، بەشێکی زۆری پردەکان و دیواری پاڵپشتی ڕێگا و بانەکانی دەروەی شار زەرەو زیانێکی زۆریان پێگەیشت، بەتایبەتی ڕێگا سەرەکییەکانی (شەقڵاوە، هیران، هەنارە، کۆڕێ) بەڵام هەر زوو لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکان و چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاو بانی هەولێر و ئاودێری و قائیمقامیەت و ناحییەکان، توانرا لە ماوەیەکی کەمدا ڕێگاکان پاکبکرێنەوە.
ئەمەش دوای ئەوە دێت، دوێنێ پێنجشەممە شەپۆلێکی بارانبارینی چڕ ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە و لە زۆر ناوچەی هەرێم بووە هۆی دروست بوونی لافاو و پچڕانی کارەبا و چەندین زەرە و زیانی مادی بە هاوڵاتیان گەیاندووە و دوو هاولاتیش بەهۆی هەورە بروسکەوە گیانیان لەدەستدا.
|