جۆن كێربی: بافڵ تاڵەبانی لەپێناو یەكڕیزی لایەنەكان هەنگاودەنێت
نهانیوز- ههواڵهكان
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیس بووک نوسیویەتی: لە پەراوێزی بەشداریكردن لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، لەگەڵ جۆن کێری، نێردەی تایبەتی سەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ گۆڕانی کەشوهەوا کۆبوومەوە.
لەدیدارەكەدا، دۆخی سیاسیی هەرێم و عیراق و كاریگەرییەكانی گۆڕانی كەشوهەوا لەسەر ژینگەی وڵات گفتوگۆی لەبارەوەكرا، جەخت لە خێراتركردنی هەنگاوەكان بە ئاڕاستەی گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ كەمكردنەوەی كاریگەرییەكان و رووبەڕووبوونەوەی ئەو قەیرانەی رووبەڕووی مرۆڤایەتی بووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سیاسەت و ستراتیژی یەكێتیمان خستەڕوو، کە هەوڵەكانمان لەپێناو پاراستنی سەقامگیری، پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و بەدیهێنانی ژینگەیەكی تەندروستترە.
لە بەرامبەردا جۆن كێری ستایشی هەوڵ و هەنگاوەكانی کردم بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و وتی، جێگەی دڵخۆشییە بەهەمان رۆحیەتی سەرۆك مام جەلالەوە درێژە بە كاری سیاسی دەدەیت و هەنگاوەكانتان لەپێناو پاراستنی یەكڕیزی و تەبایی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكاندایە.
کۆنفرانسی ئاساییشی میونشن رۆژی 16 تاوەکو 18ی شوباتی 2024 بەردەوامبێت و بەشێک لە سەرۆک و سەرکردە باڵاکانی جیهان بەشداریی تێدا دەکەن.
|