هەواڵ

دابەشکردنی ئاو لە هەولێر راگیرا

نهانیوز- هه‌واڵه‌كان

بەهۆی شەپۆلی بارانبارینەوە،  لافاو لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی کوردستان دروست بووە، بەو هۆیەشەوە دابەشکردنی ئاو لە ئیفرازی هەولێر ڕاگیراوە.

ئەندازیار هیوا عەبدولڕەزاق، بەڕێوەبەری پڕۆژی ئاوی ئیفراز 3ـی هەولێر رایگەیاند لە دوێنێوە دابەشکردنی ئاو لە هەر سێ ئیفرازەکە راگیراوە.

سەرچاوەی ئاوی ئیفرازەکان ئاوی زێی گەورەیە، بەهۆی بارانبارینیشەوە سەرچاوەی ئاوەکە تەواو لێڵ بووە و پڕۆژەکان لەکار خراون.

هیوا عەبدولڕەزاق ڕاشیگەیاند، "پڕۆژەی ئیفراز سێ بەکارخراوەتەوە و ئێوارەی ئەمڕۆ ئاو بەردەدەنەوە بۆ ماڵان، بەڵام ئیفرازەکانی دیکە جارێ دیار نییە کەی کێشەکانیان چارەسەر دەبێت".

2024-02-16
زیاتر...