راپۆرت

بەرەی توركمانی: دەیانەوێت غەدرمان لێبكەن

نهانیوز- هەواڵەكان

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی بەرەی توركمانی رایدەگەیەنێت، بە كورسی كۆتا و بە بێ كۆتا بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكەین.

ئایدن مەعروف لە لێدوانێكی بۆ نها نیوز رایگەیاند "لە ئێستادا چاوەڕێی بڕیاری كۆتایی دادگای فیدراڵی عێراق دەكەین و چاوەڕێی دواین دانیشتن دەكەین لە سەر ئەو سكاڵایایەی لەسەر پرسی كورسی كۆتاكان كراوە".

وتیشی "توركمان پێكهاتەیەكی گرنگە و ئێمە لەگەڵ ئاسایش و بەرقەراری هەرێمی كوردستانین، هیچ كات لەگەڵ 
ئاماژەی بەوەكرد "لە مانگی نیسانی سالًی 2023 ئەو سكاڵایە هەیە، تا ئێستا بڕیار نەدراوە و بۆ 18 ی شوبات دواخرا، لەگەڵ دادگایەكی عادیلانەین و هیچ كات نەبووینەتە تەرەف بۆ كێشە سیاسییەكان و پێویستە لەسەر هەموو لایەنە سیاسییەكان پاڵپشتی توركمان بكەن، ئەگەر بەم شێوەیە بێت دەیانەوێت ستەم و زوڵممان لێ بكەن".

ئایدن مەعروف زیاتر وتی: ئەم سیستەمە دەیانەوێت بە سیستەمی ساڵی 92 دووبارە بكەنەوە و ئەو كاتە توركمانیان خستە دەرەوە و بە بێ كۆتا بەشدار بوو، خستەنە دەرەوەمان لەو پرسە دەست وەردانە لە كاروباری توركمانەكان و توركمان نەتەوەیەكی ئەسیلە و دۆستایەتی زۆری لەگەل كورد هەیە، بە دەركردنی توركمان لە دەرەوەی كۆتا نا یەكسانی و نا عەدالەتییە، لە هەموو ئەگەرەكان بە كۆتا و بە بێ كۆتا بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكەین.

2024-02-13
زیاتر...
123