تەندروستی

پزیشکێک لەسەر نەخۆشی ئەنفلۆنزای بەراز قسە بۆ نها دەکات

ئاژانسی نها...

پزیشکێکی نەشتەرگەریی گشتیی و هەناوی رایدەگەیەنێت، لە هەرێمی کوردستان شتێک نییە بەناوی ئەنفلۆنزای بەراز.

د. ئومێد محەمەد پزیشکی نەشتەرگەری گشتی سەبارەت بە دەنگۆی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای بەراز لە هەرێمی کوردستان بۆ نها دەدوێت و دەڵێت، ئەوەی ئێستا لە هەرێمی کوردستان هەیە تەنها نەخۆشی وەرزییە و هیچ پەیوەندی بە ئەنفلۆنزای بەرازەوە نییە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئیستا هیچ حاڵەتێکی ئەنفلۆنزای بەراز لە هەرێم تۆمار نەکراوە و هیچ کەسێکیش بەوهۆیە گیانی لەدەستنەداوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە چەند رۆژێکە دەنگۆی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای بەراز لە هەرێم بڵاوبووتەوە و نیوەرۆی ئەمڕۆ هەواڵی گیانلەدەستدانی کەسێک بەم خۆشییە لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر بڵاوکرایەوە..
2020-01-01
زیاتر...