تەندروستی

توێژینه‌وه‌یه‌ك: بیبه‌ری توون بخۆ و له‌ جه‌ڵته‌ مه‌ترسه‌


توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشکرایکردووە، خواردنی بیبەری توون رێگری دەکات لە جەڵتەی دڵ و ئاماژە بەوەش دەکات، خواردنی پاستە لەوانەیە سوودەکەی لە زەردەخەنە زیاتربێت.
 
ئیتاڵییەکان بیبەری توون بەشێوەیەکی بەرچاو دەخۆن و لە خواردنەکانیان بەکاریدێنن، لێکۆڵینەوەکەش لە ئیتاڵیا ئەنجامدراوە و جۆرناڵی کۆلێژی ئەمریکی بۆ نەخۆشییەکانی دڵ بڵاوکراوەتەوە، لە ماوەی هەشت ساڵدا 23 هەزار کەس بەشدارییان پێ کراوە، کە بەشێکیان بیبەری توونیان خواردووە و بەشێکیشیان نەیانخواردووە.
 
لەو ماوەیەدا چاودێریی خواردن و دۆخی تەندروستیی بەشداربووەکان کراوە و لێکۆڵەران بۆیاندەرکەوتووە، مەترسیی مردن بە جەڵتەی دڵ 40% کەمتربووە لەوانەی کە لانیکەم هەفتانە چوارجار بیبەری توونیان خواردووە.
 
لیچا لاکۆڤیێلۆ، پڕۆفیسۆر لە زانکۆی ئینسوبریای ئیتاڵی باس لەوە دەکات، لەڕێگەی خواردنە ئیتاڵییەکانەوە سوودەکانی بیبەری توون ئاشکراکراوە، ئاماژەی بەوەش کرد لە چین و ئەمریکا پێشتر تێبینیی زۆر جۆری بیبەر کراوە کە پارێزەری تەندروستین.
2019-12-22
زیاتر...