هۆکارەکانی جەڵتەی دڵ لە گەنجاندا چییە؟
زۆر كه‌س پێیوایه نه‌خۆشییه‌كانی دڵ ته‌نیا تووشى كه‌سانی به ته‌مه‌ن ده‌بن و ئه‌و كه‌سانه‌ی له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی گه‌نجی-دان تووشى ئه‌و نه‌خۆشییانه نابن، به‌ڵام توێژینه‌وه پزیشكییه‌كان ده‌ریانخستووه نه‌خۆشییه‌كانی دڵ، له‌وانه جه‌ڵته‌ى دڵ، له ناو ئه‌و گه‌نجانه‌ی له بیست بۆ سی ساڵی ته‌مه‌ندان، رووی له زیادبوون كردووه.
بۆچى له ته‌مه‌نی گه‌نجیدا جه‌ڵته‌ى دڵ رووده‌دات؟
قه‌ڵه‌وی و كێشى زۆر و شه‌كره و فشارى به‌رزى خوێن و نه‌بوونی جووڵه و چالاكی، هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماری تووشبوونن به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ له گه‌نجاندا.
هۆكارێكی سه‌ره‌كیى تووشیبوون به‌و نه‌خۆشییانه له ته‌مه‌نی گه‌نجیدا، به‌كارهێنانی ماده هۆشبه‌ره‌كانه به تایبه‌ت كۆكایین.
ئه‌م توێژینه‌وانه هۆشداریده‌رن و ئاگادارمان ده‌كه‌نه‌وه له هه‌موو ته‌مه‌نێكدا ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ هه‌یه.
رێژه‌ی تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ له خانمان-دا، تاپێش ته‌مه‌نی بێئومێدی، له پیاوان كه‌متره، به‌ڵام دوای چوونه ناو ته‌مه‌نی بێئومێدییه‌وه ئه‌و رێژه‌یه به‌رزده‌بێته‌وه و ته‌نانه‌ت پێش پیاوانیش ده‌كه‌وێت.
|