ئاژانسی ن‌ھا...
ئەمڕۆ چوارشەممە سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی زانكۆ و ئه‌كادیمی و نوێنەری سه‌ندیكاكان و چالاكوانانی مه‌ده‌نی کۆبوەوە و باسی له‌كاندیدكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی كرد كه‌مایه‌ی ڕه‌زامه‌ندی گه‌ل بێت.
ھەوڵەکانی بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق بۆ دامرکاندنەوەی خۆپیشاندانەکان و ڕازیکردنیان بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەشدا ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه ١١ی کانونی یەکەمی ٢٠١٩ له كۆشكی سه‌لام له به‌غدا لەگەڵ ژماره‌یه‌ك سه‌رۆكی زانكۆكان و ئه‌كادیمی و نوێنه‌ری سه‌ندیكای پیشه‌ییه‌كان و چالاكوانانی مه‌ده‌نی بەجیا کۆبووەوە.
له كۆبوونه‌وه‌كاندا، باس له دۆخی ئێستای وڵات و هه‌وڵه‌كانی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كاندیدكردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ حكومه‌تی كاتی کرا له چوارچێوه‌ی كاته ده‌ستووریه‌كاندا.
ھاوکات ھەر لەکۆبوونەوەکەدا باس له‌گرنگی به‌شداری پێکردنی نوخبه جیاوازه‌كان کرایەوە بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی بڕیاری نیشتمانی له باره‌ی دیاریكردنی سه‌رۆك وه‌زیران كه ئه‌ركی سه‌ره‌كی جێبه‌جێكردنی به‌ركه‌وته‌كانی چاكسازی و ئاماده‌كاری بێت بۆ هه‌ڵبژاردنێكی بێگه‌رد به‌پێی یاسایه‌كی هه‌ڵبژاردنی دادپەروەرانە.
ھەر لە کۆبوونەوەکدا بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆمار جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە سه‌رۆك وه‌زیرانی کاتی جێگای ڕه‌زامه‌ندی گه‌لی عێراق بێت به‌گشت چین توێژه‌كانییه‌وه و ببێته مایه‌ی ده‌سته‌به‌ركردنی ژیانێكی باشتر بۆ گەلی عێراق و لە چوارچێوەی یاسا و کاتە دەستووریەکاندا.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كاندا سه‌رۆك كۆمار، له میانی گفتوگۆیه‌كی ڕوون و ئاشكرا گوێبیستی دید و بۆچونی ئاماده‌بووان بوو، سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی چاكسازیی و خواسته ڕهواكان و چۆنیه‌تی كاركردن بۆ ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانه ئاشتیهكان ببنه بنه‌مای كاركردن بۆ چاكسازی ڕاسته‌قینه‌ی یهكجاركی له پرۆسه‌ی سیاسی و ده‌ستكردن به‌قۆناغی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی نیشتمان و پاراستنی مافه‌كانی هاووڵاتیان.