حکومەتی هەرێم قەرزەکانی لە وەبەرهێنەران وەردەگرێتەوە
ئاژانسی نها...
حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بریاریداوە قەرزەکانی لە وه‌به‌رهێنه‌ران و سه‌رمایه‌داران وەربگرێتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەکاریی کردووە.
بە مەبەستی وەرگرتنەوەی قەرزەکانی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان میكانیزمی تایبه‌ت به‌وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان دیاریده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ وه‌به‌رهێنه‌رێك نه‌توانێت ئاماده‌ی دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان نه‌بێت
هاوکات ئاگاداری وه‌به‌رهێنه‌ر و بازرگان و سه‌رجه‌م قه‌رزاره‌كان كراوه‌ته‌وه كه به‌ده‌م دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانه‌وه بچن، له‌حاڵه‌تێكیشدا ئه‌گه‌ر قه‌رزه‌كان نه‌ده‌نه‌وه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕێوشوێنی یاساییان به‌رامبه‌ر ده‌گرێته‌به‌ر.
حكومه‌تی هه‌رێمى كوردستان، زیاتر له 750 ملیار دیناری وه‌ك قه‌رز به بازرگانان و وەبەرهێنەران داوه، پێشتر و لەمانگی شوباتی ئەمساڵدا وه‌زارەتى دارایی شەش مانگ مۆڵەتی دابوە بازرگانان تا قەرزەکانیان بگەڕێننەوە.
|