هەواڵ

رزگار عەلی: ئەم گەلە پێویستی بە سێ شتە، یەکێتی، یەکێتی، یەکێتی

ئاژانسی نها..

لە راگەیاندراوێکدا سەرۆكی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكانی یەکێتی رایگەیاند، تواندراوە لە كەشێكی ئازاد و هەستكردن بە بەرپرسیارێتی" تەواوكاری قۆناغەكانی دیكەی كۆنفرانس بۆ بەڕێوەچونی کۆنگرەی یەکێتی بە سەركەوتویی ئەنجام بدرێت.

رزگار عەلی، سەرۆكی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكانی یەکێتی ئەمڕۆ چوارشەممە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دوای ئەوەی كە ئەنجومەنی سەركردایەتی بڕیاریدا ٩/١٢/٢٠١٩ لە سەرجەم مەڵبەندەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆنفرەنسی مەڵبەندەكان بە ئەنجام بگەیەندرێت، تا لە رۆژی ٢١/١٢/٢٠١٩ چوارەمین كۆنگرە ببەستین، بۆ ئەو مەبەستە لیژنەی بالای هەڵبژاردنەكان تەواوی پێداویستییەكانی پرۆسەی بەڕێوەبردنی كۆنفرەنسی ئامادەكرد.
 
ئاماژەی بەوەشکردووە، هیوامانە بتوانین بە هەوڵی هەمومان كۆنگرەیەكی سەركەوتوو ببەستین، كە لە ئاست پێگە و گەورەیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندابێت، لەسەر هەمان ڕێبازی سەرۆك مام جەلال، ئەم گەلە پێویستیی بە سێ شتە، یەكێتیی و یەكێتیی و یەكێتیی.
2019-12-11
زیاتر...