بەرھەم ساڵح دەبێتە فریادڕەسی عێراقییەکان
ئاژانسی نھا...
لە دوای بوونی بە سەرۆک کۆماری عێراق بەرھەم ساڵح توانیویەتی ببێت بە کۆکەرەوەی ھەموو پێکھاتەکانی عێراق بە کورد و شیعە و سوننە و عەرەب و پێکھاتەکانەوە.
زیاتر لە ٥٠ ڕۆژە خۆپیشاندانەکان لە بەشێک لە شارەکانی عێراق بەھۆی نەبوونی خزمەتگوزاری و نەبوونی دادپەروەریی و گەندەڵی لە سێکتەرە جیاوازەکان دەستیپێکردووە، تا دێت خۆپیشاندانەکانیش فراوانتر دەبێت.
ھاوکات بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لەناو ھەموو داواکاری خۆپیشاندەران وەکو فریادڕەس ناوی ھێندراوە و دەبیندرێت.
سەرچاوەیەک لەناو نوسینگەی سەرۆک کۆماری عێراق بە ئاژانسی ھەواڵی نھای ڕاگەیەند، خۆپیشاندەران داوایەکیان ئاڕاستە بەرھەم ساڵح کردووە، کە ببێت بە فریادڕەس و ببێتە کۆکەرەوەی لایەن و پێکھاتەکانی عێراق، ھاوشێوەی مام جەلال سەرۆک کۆماری پێشوی عێراق.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەرھەم ساڵح ھەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ ئەوەی دەنگی خۆپیشاندەران بگەیەنێت بە ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمانی عێراق و قیادەی سیاسیی کورد.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی بۆ نھا ئاشکرا کرد، بەرھەم ساڵح لە کۆبوونەوەکانی بەردەوامە بۆ چارەسەرکردنی ئەو ئاڵۆزییەی لە عێراق ھەیە و لە ماوەیەکی کەمدا ئەو کێشەیە چارەسەر دەکات و خۆپیشاندان لە عێراق کۆتایی دێت.
|