هەواڵ

سبه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆده‌بێته‌وه‌

ئاژانسی نها....

سبەینێ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی چەند تەوەرێک لەنێویاندا پێشنیازەیاسای چاکسازی دەکات کە لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتەوە پێداچوونەوەی بۆکرابوو.
 
بڕیاره‌ سبەی چوارشەممە 11ـی کانوونی یەکەمی 2019 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، لەکۆبوونەوەکەدا پیشنیازی ( یاسای چاکسازی و لە خانەنشینی و مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستان) لەلایەن لیژنەی پێکهێنراو لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە دەخرێتەڕوو.
 
هەر لە کۆبوونەوەکەدا پێشنیازی یاسای فرۆشتن و بەکرێدانی مایەکانی دەوڵەت لە هەرێمی کوردستان دەخرێتەڕوو، هەروەها کۆنووسی چۆنیەتی فرۆشتینی ئۆتۆمبێلی حکومی و بەئەلیکترۆنیکردنی خەرجکردنی سووتەمەنی گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.
 

2019-12-10
زیاتر...