هەواڵ

وەزیری کارەبا: بەشێک لە کارەبای هەرێم دەدرێت بە موسڵ و کەرکوک

ئاژانسی نها...

ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی وەزیری کارەبی کردبوو بۆ تاوتوێکردنی خراپی دۆخی کارەبا.

لە دانیشتنەکەدا کەمال محەمەد، وەزیرى کارەباى هەرێم رایگەیاند، بەشێکى کارەباى هەرێم دەدرێت بە کەرکوک و موسڵ.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ بەرهەمهێنانى کارەبا، بە پلەى یەکەم پشت بە گازى سروشتى دەبەستین و لە ئێستادا پێویستمان بە هەزار مێگاواتى دیکەى کارەبا هەیە و ١٤٧ ملیۆن دۆلاریشمان پێویست بۆ دابینکردنى هەزار مێگاواتى کارەبا.

ئاشکراشیکرد، پێویستە گلەیی لە داواکارییەکانى خەڵکى نەکەین و ڕاستگۆبین لەگەڵیان کە گرفتى کارەبا هەیە




2019-12-10
زیاتر...