پێدانی كارهبای نیشتمانی به هاوڵاتییان زیاد كرا
ئاژانسی نها..
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم رونکردنەوەیەکی بڵاوکردوە و رایدەگەیەنێت ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە کە باس لە مەترسی پێدانی کارەبا بە هاوڵاتیان دەکات، بەڵکو لەهەوڵدان بۆ باشکردنی رەوشی کارەبا.
وهزارهتی كارهبی ههرێم له رونكردنهوهیهكدا كه ئهمڕۆ بڵاویكردهوه رایگهیاند، رۆژی هەشتی ئەم مانگە توانیان بڕی 250 مێگاوات کارەبا لەوێستگەی خۆرمەڵەو 150 مێگاوات کارەبا لە وێستگەی خەبات بخەنە ناو تۆڕی کارەبای نیشتمانییەوە، ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ ئامادەباشی تیمەکانی کۆنترۆڵی کارەبا و سیانە و دابەشکردنی کارەبا.
ئاماژه بهوهشكراوه، لە ئێستادا سێ هەزار و 580 مێگاوات کارەبا لەکوردستاندا بەرهەم دەهێنرێت، لەکاتێکدا بەرزترین خواستی بەکارهێنانی کارەبا شەش هەزار مێگاوات کارەبایە، بەوپێیەش کاتەکانی بونی کارەبا لەهەرێم بەتێکڕا لەنێوان 9- 12 کاتژمێردایە.
|