هەواڵ

لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی کۆنگرەی یەکێتی رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

ئاژانسی نها...

لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكانى كۆنگرەی یەكێتی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، داوا لە مەڵبەندەكانی رێكخستن دەكەین تا هەرچی زوترە هەر مەڵبەندێك لیستی كۆتایی ناوی كاندیدەكانی بگەیەنێتە لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكان

دەقی رونکردنەوەکە...

كۆمسیۆنی باڵای ئامادەكاری چوارەمین كۆنگرە، لەسەر بڕیاری بەڕێز مەكتەبی سیاسی بۆ هەڵسەنگاندنەوەی پشكی ئۆرگانەكان ( بەتایبەت مەڵبەندەكانی رێكخستن ) و ڕاگەیاندنی وادەی بەڕێوەچوونی كۆنفرەنسی مەڵبەندەكان، لەبارەگای مەكتەبی سیاسی كۆبونەوە و بەوردی گفتوگۆ لەسەر ڕاسپاردە و بڕیارەكانی كۆبونەوەكەی مەكتەبی سیاسی و داخوازی مەڵبەندەكان لەپێداچوونەوە بە پشكەكانیان بۆ بەشداری لە چوارەمین كۆنگرەدا كرا و دوای تاوتێكردنی هەمەلایەنەی پشكەكان، داواكاری مەڵبەندەكان جێ بەجێ كرا .

بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكان، داوای لە مەڵبەندەكانی رێكخستن كردەوە تا هەرچی زوترە هەر مەڵبەندێك لیستی كۆتایی ناوی كاندیدەكانی بگەیەنێتە لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكان و لیژنەی باڵا دڵنیایی دەداتە هەڤاڵان كە تەواوی پێداویستیە لۆجیستی و تەكنیكیەكانی بۆ بەڕێوەبردنی كۆنفرانسی مەڵبەندەكان ئامادەیە .

راگەیاندنی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكان
30/11/2019
2019-11-30
زیاتر...