هەواڵ

سبەینێ شاندێکی هەرێم دەچێتە بەغدا

ئاژانسی نها...

بڕیارە سبەینێ شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات و گه‌ڕێكی دیکەی دانوستانەکان به‌مه‌به‌ستی رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵیی ئەنجامبدات.

خالید شوانی وەزیری هەرێم  بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند بۆ کاروباری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، سەبارەت بە چارەنووسی رێککەوتنی حکومەتی هەرێم و بەغدا لەدوای دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی، شاندێکی هەریم سەردانی بەغدا دەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، عادل عەبدولمەهدی تائێستا سەرۆکوەزیرانی عێراقە، پێش رووداوه‌كان ناکەوین، بەڵام ئێمە ئەوەی پەیوەست بێت بە رێککەوتنەکەمانەوە بەردەوام دەبین لە دانوستانەکانمان، تا ئەو لێکتێگەیشتنانەی هەمانە بیگوازینەوە بۆ رێککەوتنی کۆتایی.


2019-11-30
زیاتر...