هەواڵ

مەسعود بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە

ئاژانسی نها...

مەسعود بارزانی رایگەیاند، لە ئەگەرى هەر گۆڕانكارییەكدا پێویستە بەپێی میكانیزمە دەستورییەكان بێت ومافی هەموو پێكهاتەكان ڕەچاوبكرێت.

دەقی پەیامەکە..

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە بایەخەوە بەدواداچوون بۆ پەرەسەندنەكانی ئەم دوایە دەكەین و پێشوازی لە هەر هەنگاوێكیش دەكەین كە كاریگەری لەسەر چارەسەركردنی قەیرانەكە هەبێت و ڕێگە لە ڕووخان و فەوزا یان گەڕانەوە بۆ سەردەمی دیكتاتۆرییەتی شووم بگرێت. لە هەر گۆڕانكارییەكیشدا پێویستە مافی هەموو پێكهاتەكان ڕەچاو بكرێت و، هەر گۆڕانێك دەبێ بەپێی میكانیزمە دەستوورییەكان بێت. هەروەها ئامانج لێی چەسپاندنی ئاساییش و سەقامگیری و باڵادەستیی یاسا بێت و داواكارییە ڕەواكانی جەماوەری بەشخوراویش بەدی بهێنێت.

هەر لێرەدا ئیدانەی توندوتیژییە بەردەوامەكان و كوشتنی خەڵكی بێگوناح دەكەین و، سەرەخۆشیش لە كەسوكاری شەهیدان دەكەین و هیوای چاكبوونەوەی خێرایش بۆ برینداران دەخوازین.

مسعود بارزانی

30ـی 11ـی 2019
2019-11-30
زیاتر...