هەواڵ

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم باسی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كات

ئاژانسی نها..

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دەیانەوێت لەگەڵ حکومەتی عێراق رێکبکەون بۆ دابینکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بەپێی دەستوری عێراق. 

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، هه‌رچی بۆ خه‌ڵكی عێراق باش بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین، به‌ڵام هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رونه‌ و له‌باره‌ی هه‌مواری ده‌ستور پێیوایه‌ له‌م ده‌ستوره‌ی ئێستای عێراق باشتر نانوسرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویسته‌ ره‌چاوی ته‌وافوق و مافه‌كانی كورد بكرێت، هه‌ر پێشهات و گۆڕانكارییه‌كیش بێته‌ پێشه‌وه‌ دیراسه‌ی ده‌كه‌ین و حكومه‌تی هه‌رێمش له‌ هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و رێككه‌وتنه‌ له‌سه‌ر پرسه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا.
2019-11-30
زیاتر...