قادر ره‌زگه‌یی: هیوایه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر كۆنگره‌ی یه‌كێتی هه‌ڵچندراوه ده‌بێت ئه‌و پرۆسه‌یه به‌ڕێوه‌بچێت
ئاژانسی نها...
كادرێكی پێشكه‌وتووی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند، تا ئێستا هیچ بریارێك نییه بۆ ئه‌نجامنه‌دانی كۆنگره و له‌هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كیش باسی ئه‌نجامنه‌دانی نه‌كراوه.
قادر ره‌زگه‌یی كادیری پێشكه‌وتووی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به ئاژانسی نهای راگه‌یاند، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ كۆنگره كراوه و رێكخستنی كۆمیته‌و مه‌ڵبه‌نده‌كان كۆتایی هاتووه، كادیرانی یه‌كێتی چاوه‌ڕێی به‌ستنی كۆنگره‌ن و ده‌بێت له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجامبدرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كادیرانی یه‌كێتی هیوایه‌كی گه‌وره‌یان به كۆنگره هه‌یه بۆ نوێبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی و هه‌ڵبژاردنی سه‌ركرده‌یه‌كی به ئیراده، بۆیه باشتره باسی دواخستنی كۆنگره نه‌كرێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه چه‌ند رۆژێكه ده‌نگۆی ئه‌نجامنه‌دانی كۆنگره‌ی یه‌كێیت نیشتمانی كوردستان بڵاوبووه‌ته‌وه و ده‌وترێت كه ئه‌و پرۆسه‌یه دواده‌خرێت
|