ورده‌كاریی رووداوه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی كوڵه‌جۆ
ئاژانسی نها..
شه‌وی رابردوو چه‌ند گولـله هاوه‌نێك له شوێنێكی نادیاره‌وه و كه‌سی نه‌ناسراو ئاراسته‌ی كوڵه‌جۆ سه‌ر به قه‌زای كفری كران و به‌هۆیه‌وه به‌رێوه‌به‌ری ئاسایش و دوو كارمندی دیكه شه‌هید بوون.
به‌رێوه‌به‌ریه‌تی ته‌ندروستی گه‌رمیان رایگه‌یاند، له‌كاتی چوونی هێزه‌كانی ئاسایش بۆ شوێنی رووداوه‌كه بۆمبێكی چێندراو به ئۆتۆمبێله‌كه‌یاندا ته‌قیوه‌ته‌وه و به چه‌كی جۆری قه‌ناسیش ته‌قه‌كراوه له ئه‌نجامدا پێنج كارمه‌ندی ئاسایش و دوو منداڵ و ژنێك برینداربوون.
دوای رووداوه‌كه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یانه‌وه به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی كوڵه‌جۆ به‌رێده‌كرێت بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شار له سلێمانی، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه به‌یانی ئه‌مڕۆ گیانی له‌ده‌ستدا.
هاوكات دوای رووداوه‌كه قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، بەداخم بۆ هەواڵی شەهیدبوونی دوو كارمەندی ئاسایشی گەرمیان و هیوای چاكبوونەوەی پەلە بۆ بریندارەكانی هێرشە تیرۆریستییەكەی ئەمشەوی سەر كوڵەجۆ دەخوازم.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، شێرە كوڕانی ئاسایش جارێكی‌تر لەگەڵ برا پێشمەرگەكانیان سەلماندیان قەڵغانی ئارامی كوردستانن.
|