وەزیری دارایی ھەرێم: موچەی فەرمانبەران بەبێ دواکەوتن بەردەوام دەبێت
ئاژانسی نھا....
دوای بڵاوبوونەوەی ھەواڵێک کە گوایە موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم لە مانگەکانی ١٠ -١١ - ١٢ پاشەکاوتدەکرێت ڕەتیدەکاتەوە و دەڵێت، موچەی فەرمانبەران ٣٠ ڕۆژ جارێک بەبێ پاشەکەوت بەردەوام دەبێت.
ئاوات جەناب وەزیری دارایی و ئابوری ھەرێم سەبارەت بەو هەواڵەی ئەمرۆ بڵاوكرایەوە كە گوایە موچەی فەرمانبەران لە مانگەكانی 10، 11، 12 پاشەكەوت دەكرێت، ڕەتیدەكاتەوە و رایدەگەێنێت" موچەی فەرمانبەران 30 رۆژ جارێك لە كاتی خۆیدا بە بێ دواكەوتن دابەشكراوە و بەو شێوەش بەردەوام دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، پاشكەوت هیچ گۆڕانكارییەكی بەسەردا نەهاتووە، لەسەرەتای دەست بەكاربوونمان بە هیچ جۆرێك موچە دوانەكەوتووە و لەكاتی خۆیدا موچە دابەشكراوە.
وەزیری دارایی دەشڵێت، دەبێت هاوڵاتی و موچەخۆران هۆشیاربن هەموو بڕیار و ڕێنماییەكانمان لە راگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری بە شەفافی بڵاو دەكەینەوە. بۆیە نابێت بڕوا بە درۆ و چەواشەكاری بكەن.
|