حكومه‌تی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر به هه‌میشه‌ییكردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست ده‌ربڕیووه
ئاژانسی نها..
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رازامه‌ندی له‌سه‌ر به هه‌میشه‌ییكردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست ده‌ربڕیوه و بریاره هه‌فته‌ی داهاتوو په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌و پرسه یه‌كلایی بكاته‌وه.
جه‌لال محه‌مه‌د بریارده‌ری لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاریی به هه‌میشه‌یی كردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ستی ده‌ركردووه، به‌ڵام هه‌ندێك ورده‌كاریی ماوه كه ده‌بێت حكومه‌ت یه‌كلایی بكاته‌وه وه‌كو، ئایا فه‌رمانبه‌رای گرێبه‌ست له هه‌مان شوێنی خۆیان داده‌نرێنه‌وه یاخود ده‌گوازرێنه‌وه شوێنێكی دیكه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ماوەی دوو هەفتەمان بۆ وەڵامی حكومەت د‌یاریكردبوو ئێستا هەفتەیەكی تێپەڕیوە واتە هەفتەی داهاتوو ئەو پرسە لەلای حكومەت یەكلایی دەكرێتە و دەنێدرێتەوە بۆ پەرلەمان بڕیاری هەمیشەیی كردنیان لە پەرلەمان دەردەچێت
|