وەزیری کشتوکاڵ بازاڕ بۆ بەرهەمی ناوخۆیی دەدۆزێتەوە
ئاژانسی نها...
وەزارەتەکانی کشتوکاڵ و پلاندانانی ھەرێم کۆبوونەوە و جەختیان لەسەر پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵی و دۆزینەوەی بازاڕ بۆ بەرھەمی ناوخۆیی کردووەتەوە.
بە مەبەستی ھەڵسەنگاندنی چەند توێژینەوەیەکی مەیدانی لە بواری کشتوکاڵدا، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و دارا ڕەشید وەزیری پلاندانان، کۆبوونەوە.
بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ رایگەیاند، توێژینەوەکانی ناو ھەڵسەنگاندنەکە دەکەینە بنەمای بەرەوپێشبردنی کەرتی کشتوکاڵ و ئاودێری، ھەروەھا دۆزینەوەی بازاڕ بۆ بەرھەمی ناوخۆیی.
ھاوکات، دارا ڕەشید وەزیری پلاندانان رایگەیاند، ئەوان وەکو وەزارەتی پلاندانان ھاوکاریی وەزارەتی کشتوکاڵ لەڕووی پلاندانانەوە دەکەن.
|