سۆران عومەر: حکومەتێکی سێ مانگی سێ موچە پاشەکەوت دەکات
ئاژانسی نها..
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، حکومەتێکى سێ مانگى سێ موچە پاشەکەوت دەکات.
سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵ لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیویەتی، ئەم کابینەیە نەیتوانی موچەی نەدراوی سێ مانگی ئەمساڵ بداتەوە، تا کۆتایی ساڵیش دەتوانێ موچەی مانگی نۆ بدات
ئاماژەی بەوەشکردووە، وەزارەتى دارایی پێشنیاری بۆ ئەنجومەنی وەزیران کردوە موچەی مانگەکانی ١٠ و١١و١٢ و موچەی مانگێکی خانەنشینی بەتەواوی نەدەن و ناوی لێ بنێن پاشەکەت!
دەشلێت، ئەمە سەلمێنەری ئەوەیە ئەم کابینەیەش نەیتوانی مانگێک موچە پێش بخات بەڵکو زیاتر دوایخست و سێ موچەش دەکاتە دیاری پاشەکەوت.
|