هەواڵ

نوسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌

ئاژانسی نها...

نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم رونکردنەوەیەکی لەبارەی دەنگۆی کڕینی ڤێلا لە ئەمریکا لەلایەن مەسرور بارزانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەو هەواڵانەی باس لە کڕینی ڤێلا دەکەن لەلایەن سەرۆکی حکومەتەوە "سەر لەبەری ڕەت دەکەینەوە. 

هەفتەی رابردوو چەند میدیایەکی ئەمریکی هەواڵی کڕینی دوو ڤێلایان لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە، کە گوایە بە بەهای 47 ملیۆن دۆلار کڕدراون. 

نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و  رایگەیاندوە، "لەم چەند ڕۆژەی دواییدا، هەواڵێکی ناڕاست لە سایتێکی ئەمریکی بڵاوکرابوەوە و بە شێوەیەکی ناڕەوا، ناوی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بابەتی کڕینی ڤیلایێکەوە لکێندرابو. 

2019-11-17
زیاتر...