هەمەڕەنگ

سەرخەوشکاندن سودی هەیە یان زیان؟


پێگەی ئەنفرس لە پەڕەی تەندروستی خۆیدا، چەند سودێکی تەندروستی سەرخەوشكاندن لەرووی دەرونیەوە بڵاودەکاتەوە.

پسپۆڕانی بواری پزیکشی رایدەگەیەنن، چەند توێژینەوەیەکەی نوێ دەریدەخات، سەرخەوشکاندن لە رۆژدا دەبێتەهۆی رزگاربوون لە ماندوبون و بیرکردنەوە بەهێز دەکات و وات لێدەکات هەست بەخۆشی بکەیت.

دەشڵێن، سەرخەوشکاندن لە 10 بۆ 30 خولەک لە رۆژدا دەبێتە هۆی دابەزینی فشاری خوێن و کاروفرمانەکانی مێشك چالاک دەکات.

پسپۆڕان ئامۆژگاری دەدەن لەوەی هەموو کەسێک پێویستە لە 24 کاتژمێردا 7 بۆ 8 کاتژمێر بخەون بە تایبەت لە شەودا و بە رۆژیدا بۆ ماوەی نیو کاتژمێر سەرخەوبشکێنن، تاوەکو لەشێکی تەندروستیان هەبێت.

لە ئەنجامی توێژینەوکانی پێشووتردا دەرکەوتبوو سەرخەوشکاندن بە رۆژدا بۆ ماوەی یەک کاتژمێر لە ئەگەری توشبون بە جەڵتەی دڵ و مێشک دەتپارێزێت.
2019-10-20
زیاتر...