هەواڵ

قوباد تاڵه‌بانی باسی خزمه‌تكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كات

ئاژانسی نها..

جێگری سەرۆكى حکومەتى هەرێمی كوردستان لەگەڵ پارێزگاری هەڵەبجە و وەفدێكی یاوەرى كۆبویەوە.

ئەمرۆ یه‌كشه‌مه‌ 13ی ئۆكتۆبه‌ری 2019 قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكى حکومەتى هەرێمی كوردستان لە تەلارى ئەنجومەنى وەزیران پێشوازیکرد لە ئازاد تۆفیق پارێزگارى هەڵەبجە و نوخشە ناسیح قایمقامی هەڵەبجە و لە کۆبونەوەیەکدا گفتوگۆیانکرد لەسەر ئەو پرۆژانەى كە دەبێتە هۆی بوژانەوەی زیاتری پارێزگاكە.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا قوباد تاڵەبانى، جەختی لەوە کردەوە ئەوەندەی بكرێت درێغی ناكەن لە گرنگیدان بە هەڵەبجەو تەواوكردنی پێداویستییە ئیداری و لۆجستییەكانی پارێزگاكە بۆ ئەوەی ببێتە خاوەن ژێرخانێكی خۆی.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لەمەودوا حكومەتی هەرێم گرنگی زیاتر بە پرۆژەكانی پارێزگای هەڵەبجەو ناوەندی شارەكە دەدات".


2019-10-13
زیاتر...