هەواڵ

محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: كورد جارێكی دیكه‌ پێویستی به‌ ریفراندۆم نه‌ماوه‌

ئاژانسی نها...

سكرتێری گشتی حزبی سۆسیالیستی كوردستان رایگه‌یاند، کورد جارێکی تر پێویستی بە ڕیفراندۆم نەماوە، کورد ڕیفراندۆمی کرد و کۆتایی هاتووە، هەتا هەتایە زیندووە و دەمێنێتەوە وەک باسم کردووە لەباخەڵی هەموو کوردێکدایە و تاپۆیەکی ڕەشە، ڕیفراندۆم جارێکی تر لەمێژووی کورددا پێویست نیە، بەڵام دەتوانرێت خاڵەکانی ڕیفراندۆم جێ بەجێ بکرێت.

محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سكرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیستی كوردستان به‌ ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندووه‌، خۆی ئێمە لەکاتی خۆشیدا کە ڕیفراندۆممان کرد بۆ ئەوەنەبوو کە بڕیاری یەکسەر بدەین بۆ دەوڵەتی کوردی ئێمە مافی چارەی خۆ نوسینمان هەیە، قۆناغەکانی فیدراڵی و کۆنفیدراڵیە، بۆ ئەم قۆناغەی ئێستای عیراق, کە عیراق ببێتە سێ بەشەوە بۆ ئەوەیە کە کۆنفیدراڵی بێت، بۆ کۆنفیدراڵیش باشترین فرسەتە ئێستا حەقە دنیای دەرەوە و وڵاتان و ئەمریکا و تەنانەت عیراق خۆشی بگاتە ئەو بڕوایەی کە عیراق بەم شێوەیەی ئێستا ناتوانێت بژی دەبێت ببێتە سێ دەوڵەت بە کۆنفیدراڵی.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌،  دەبێت عیراقیەکان هەموویان بگەنە ئەو بڕوایە بێگومان کورد دەبێت داوای کۆنفیدراڵی بکات، عیراق ناتوانێت ئاوا بەردەوام بێت هەردەبێت بڕیاری کۆنفیدراڵی بدات، جا چۆنی قبوڵە یا نا ئەوە شتێکی ترە.


2019-10-08
زیاتر...