هەواڵ

مەلا یاسین: لە پرۆژە نیشتەجێبوونەکاندا فێڵی زۆر لە خەڵک دەکرێت و لێپرسینەوەش نییە

ئاژانسی نها...

سەرۆکی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان رایگەیاند، لە پرۆژە نیشتەجێبوونەکاندا لە دانانی پێوەرەکانی کارەبا و ئاو و غازدا زۆرینەمان فێڵمان لە خەڵک کردووە و خۆمان قایمقام و سەرۆک شارەوانیی خۆمانین.

مەلا یاسین  سەرۆکی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی کوردستان ٢٤ رایگەیاند، لە پرۆژە نیشتەجێبوونەکاندا فێڵی زۆر لە خەڵک دەکرێت و هیچ لێپرسینەوەیەکیش نییە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە پرۆژە نیشتەجێبوونەکاندا جیاوازیەکی زۆر هەیە و وەرگرتنی پارە لە پرۆژەیەک بۆ پرۆژەیەکی دیکە جیاوازە، هەندێک پرۆژە هیچ خزمەتگوزارییەکیان تێدا نییە، بەڵام پارەش وەردەگرن.

مەلا یاسین دەشڵێت، پێم باشە لیژنەیەک دروستبکرێت بۆ لێپرسینەوە با یەکەم کەس لە منەوە دەست پێبکات، ئینجا ئەوانی دیکە، بۆ ئەوەی ئەو فێڵکردن و جیاوازییە نەمێنێت.



2019-10-08
زیاتر...