چپس له‌كۆمه‌ڵێك پێكهاته پێكدێت وه‌كو "زه‌یت، خوێ، ماددەی پارێزەر، تام، ره‌نگ، بۆن، نیشاسته"، كه به‌شێوازێكی ناته‌ندروست مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكرێت كاریگه‌رى لهسهرتهندروستى مرۆڤ به‌گشتی ومنداڵ به‌تایبه‌تی، "لەشکر حەمد" پسپۆڕی زانستی خۆراک زیانەکانی خستوەتەڕو.
منداڵ كه چپس ده‌خوات ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى ئاره‌زوی بۆخواردن نەمێنێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى بێبه‌ش بێت له‌خۆراكی به‌سود و وه‌رگرتنی رێژه‌یه‌كی به‌سود و له‌ڤیتامین وكانزاو پڕۆتین له‌خواردندا، له‌پێكهاته‌ى چپسدا زه‌یت به‌كاردێت كه "موهدهرهجه" به‌هۆى پله‌ى گه‌رمی و چه‌ند جارگهرم كردنی زهیتهكهوه دهبێـههۆى دروستبونى "ئهڵدیهایدو كیتۆن".
هه‌روه‌ها كارلێكردنی پێكهاته‌ى زه‌یته‌كه دهبێـتههۆى دروست بونی نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و به‌رزبونه‌وه‌ى ئاستی چه‌ورى وزیادبووى كۆلیسترۆڵ له‌جه‌سته‌ى مرۆڤدا، هه‌روه‌ها زیادكردنی كێش، كه‌ئه‌مه‌ش هۆكاره بۆ توشبون به‌نه‌خۆشیه‌كانی شێرپه‌نجه، هه‌روه‌ها مادده‌ى كیمیایی تام و ره‌نگ وموادى پارێزه‌ر تێدایه، كهمادهییهكی كیمیاییه، ئه‌گه‌ر رێژه‌یه‌كی زۆر به‌كاربێت زیان به‌ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت.
هه‌روه‌ها به‌هۆى زۆرى سوربونه‌وه‌ى چپس له‌ناو رۆندا دهبێـتههۆى دروستبونی مادده‌ى "ئه‌كریلامید" كهمادهیهكه له‌دروست كردنی پلاستیكدا به‌كاردێت و زیان به‌ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت و به‌رگرى ناهێڵێت، به‌كارهێنانی تیژى وترشى بۆتامداركردنی چپس ده‌بێته‌هۆى كلۆربون وداخورانی ددانه‌كان و دروست بوونی حه‌ساسیه‌ت وبرینداركردنی دیوارى گه‌ده.
به‌هۆى بونى رێژه‌یه‌كی زۆر نیشاسته ده‌بێته‌هۆى به‌رزبونه‌وه‌ى رێژه‌ى شه‌كر له‌خوێندا، وه ئه‌و منداڵانه‌ى رێژه‌یه‌كى زۆر چپس به‌هه‌مو جۆره‌كانییه‌وه ده‌خۆن ده‌بێته‌هۆى ئالوده‌بون بۆخواردنی چپس وئاره‌زوى خواردنی دیكه‌ى نامێنێت كه‌ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆى ئه‌وه‌ى كه‌می ناهاوسه‌نگی له پێكهاته جۆربه‌جۆره‌كانی خۆراكی ته‌ندروستدا، هەروەها بەهۆی ئەو رێژە زۆرەی خوێ زیان بە گورچیلە دەگەیەنێت.