هەمەڕەنگ

پیاوێك شه‌ش جار كچه‌كه‌ی خۆی دووگیان ده‌كات


پیاوێکی دانیشتووی وڵاتی وەیڵس بە دەستدرێژیکردنە سەر دوو کچی خۆی و شەش جار دووگیانکردنی یەکێکیان تۆمەتبار دەکرێت و میدیاکانی بریتانیای توشی شۆک کردووە.

بە پێی هەواڵێکی پێگەی دەیلی مەیڵی بریتانی، ئەو پیاوە کە ناوی ئاشکرانەکراوە، دوو کچی منداڵی خۆی چەواشەکردووە و رایهێناون کە سێکسی لەگەڵدا بکەن، شەش منداڵی لە یەکێکیان بووە. ئەو پیاوە بە تۆمەتی ٣٦ دەستدرێژی سێکسی بەرانبەر کچەکانی دادگایی دەکرێت.

بە پێی زانیارییەکان، ئەو پیاوە بە شێوەیەکی زۆر سیستەماتیکی مێشکی ئەو دوو کچەی شۆردووەتەوە و کۆنترۆڵی تەواوی هەبووە بەسەریاندا و هەموو داواکارییەکیان بۆ جێبەجێکردووە.

بە پێی تاقیکردنەوەی DNA، یەکلاییبووەتەوە کە هەر شەش منداڵەکەی لە یەکێک لە کچەکانی بووە.

پرۆسەی دادگاییەکەی لە دادگای (سوانزی کراون) بەردەوامە و چاوەڕوان دەکرێت نزیکەی سێ هەفتە بخایێنێت.
2019-10-05
زیاتر...