وەرزش

ئیریكسن بڕیاریدا له‌ تۆتنهام بڕوات

ئاژانسی نها...

ئیریکسن بڕیاریداوە گرێبەستەکەى لەگەڵ تۆتنهام نوێ نەکاتەوە و دەیەوێت ئەزمونێکی نوێ تاقیبکاتەوە.

ئیریکسن پێش دەستپێکردنی وەرزی نوێ ئاماژەى بەوەدا کە دەیەوێت ئەزمونێکی نوێ تاقیبکاتەوەو بچێتە یانەیەکی ترەوە، بەڵام ئیدارەى تۆتنهام رێگری لێکرد.

لەئێستادا رۆژنامەکانی ئینگلتەرا ئاماژە بەوە دەدەن کە ئیریکسن قسەى لەگەڵ ئیدارەى تۆتنهام کردوەو پیی راگەیاندون کە کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەکەى نوێ ناکاتەوە.

پێشتر یانەکانی مانچستەر یونایتد و ریاڵ مەدرید ئامادەیی خۆیان پیشاندابوو گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانە دانیمارکی ئیمزابکەن.

ئیدارەى تۆتنهام ئامادەبوو هەفتانە 230 هەزار پاوەند بداتە ئیریکسن گەر بۆ پێنج وەرز گرێبەستەکەى نوێ بکاتەوە بەڵام رازی نەبو.
2019-09-29
زیاتر...