تەندروستی

لیمۆ ددان سپی ده‌كاته‌وه‌ یان زیانی پێ ده‌گه‌یه‌نێت


رەنگە زۆر جار بەرگوێت کەوتبێت کە تێکەڵەی لیمۆ و سۆدە ددان سپی دەکاتەوە و کاریگەری ئەرێنی لەسەر ددانەکان بەجێدەهێڵێت، بەڵام بە گوێرەی نوێترین توێژینەوەکان تێکەڵەی لیمۆ و سۆدە زیان بە ددانەکان دەگەیەنێت.

لەو توێژینەوەیەدا کە لە ماڵپەری healthline بڵاوکراوەتەوە، ئەوە سەلمێندراوە کە رێژەی PHی سۆدە 9، رێژەی PHی لیمۆ 2، بەو واتایەی ریژەیەکی زۆر لە ترشی تێدایە، کاتێک ئەو دو مادەیە تێکەڵ دەکەیت، لیمۆکە باڵانسی PHی سۆدەکە تێکدەدات و زیانە بە ددانەکان دەگەیەنێت.

هەروەها لە توێژینەوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕو کە راستە لیمۆ لەروی تەندروستیەوە سودی زۆری هەیە، بەڵام بۆ ددان بە پێچەوانەوە دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە مینای ددانەکان، بۆیە باشترە لەکاتی هەوڵدان بۆ سپیکردنەوەی ددانەکان رێگای دیکە بەکاربهێنیت و لە لیمۆ و سۆدە دوربکەویتەوە.
2019-09-27
زیاتر...