هەواڵ

هه‌وڵه‌كان بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی یه‌كێتی چڕبووته‌وه‌

ئاژانسی نها..

عیماد ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی و بافل تاڵەبانی لەگەڵ سكرتاریەت ‌و كۆمیسیۆنەكانی ئەنجومەنی ناوەندی لەبارەگای مەكتەبی سیاسی لەسلێمانی كۆبوونەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا دۆخی سیاسی كوردستان‌ و عێراق ‌و ناوچەكە، كاروباری رێكخراوەیی ‌و هەوڵەكان بۆ بەستنی كۆنگرەیەكی هەڤاڵانەی سەركەوتوو تاوتوێ كران. 

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بافل تاڵەبانی رایگه‌یاند، هەموو دۆستان‌ و دڵسۆزانی یەكێتی، چاوەروانی بەستنی كۆنگرەیەكی سەركەوتوون لە یەكێتی، چونكە بەهێزی یەكێتی بەپێویستیەكی گرنگ‌ و چارەنوساز دەزانن بۆ پرۆسەی سیاسی لە هەرێم‌و عێراق. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، یەكێتی هاوكار دەبێت بۆ ئەوەی بەغدا‌و هەرێم بەگفتوگۆ كێشەكان بەپێ دەستور چارەسەربكەن، روونیشیكردەوە: پێویستە هێزە سیاسیەكانی كوردستان بەیەك دەنگی‌و یەكریزی لەگەڵ بەغدا گفتوگۆ بكەن‌و بەرپرسیارێتی هاوبەش هەڵبگرن بۆ خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان.
2019-09-23
زیاتر...