ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی: به دوو به‌یاننامه و دوو كۆبوونه‌وه چاره‌سه‌ری رێگریی له مه‌حمود سه‌نگاوی ناكرێت
ئاژانسی نها..
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی سه‌باره‌ت به پرسی رێگریكردن له مه‌حمود سه‌نگاوی له‌لاین پارتییه‌وه به ئاژانسی هه‌واڵی نهای راگه‌یاند، به دوو به‌یاننامه و دوو كۆبوونه‌وه چاره‌سه‌ریی كێشه‌ی رێگرییكردن له سه‌نگاوی ناكرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ پارتی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشكه نییه و یه‌كێتی هه‌ڵوێستی دیكه‌ی ده‌بێت، به‌ڵام پێویستی به كاته.
هه‌ر سه‌باره‌ت به رێگری له مه‌حمود سه‌نگاوی پێشتریش په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی به ئاژانسی هه‌واڵی نهای راگه‌یاندبوو، ئه‌مجاره به داوای لێبوردنێك له پارتی خۆشنابین.
|