ئاژانسی نها...
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ئاستی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی و پارتی له شاری هه‌ولێر كۆبوونه‌وه، به‌ڵام دوای كۆبوونه‌وه‌كه هیچ لێدوانێك بۆ رۆژنامه‌نوسان نه‌درا.
ئاژانسی نها له‌رێگه‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له كۆبوونه‌وه‌كه ورده‌كاریی كۆبوونه‌وه‌كه ئاشكرا ده‌كات.
به‌پێی زانیارییه‌كان له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی رێگریكردن له مه‌حمود سه‌نگاوی بۆ چوونی بۆ هه‌ولێر تاوتوێكراوه و مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی به وردی باسی ئه‌و رێگریه‌ی كردووه و داوای رونكردنه‌وه و هۆكاره‌كه‌ی بۆ خۆیان و بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسیی پرسی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمیان تاوتوێ كردووه..
شاندی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان پێكهاتبوو له فازل میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی و مه‌حمود محه‌مه‌د و هۆشیار زێباری و جه‌عفه‌ر ئیمینكی و كاكه‌مین نه‌جار ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی .
هاوكات شاندی یه‌كێتیش پێكهاتبووه له هه‌ریه‌ك له سه‌عدی پیره و ئه‌رسه‌لان بایز ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و شاڵاو كۆسره‌ت رەسوڵ و رێواز فایه‌ق و بێگه‌رد دڵشاد تاڵەبانی و خالید شوانی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی .