هەواڵ

گەنجێک کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

ئاژانسی نها...

پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحییەی باوەنوورەوە گەنجێک هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کەبەهۆی هەڵواسینەوە گیانی لەدەستدابوو.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ی ئەیلولی ٢٠١٩ پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، بەوتەی کەسوکارەکەی ئەو گەنجە ناوی (فریاد جەمال علی)یە، لەدایکبووی ساڵی 1996ە، دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ چووە بۆسەر کار کە دوکانی خواردەمەنی هەیە، لەنێو دوکانەکەیدا خۆی هەڵواسیوەو گیانی لەدەستداوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، بەوتەی کەسوکارەکەی ئەو گەنجە هیچ کێشەیەکی نەبووەو تائێستا هۆکاری خۆخنکاندنی نادیارە.

2019-09-23
زیاتر...