بەشێک لە دایکان و باوکان کیشەی جدییان هەیە لەگەڵ هۆگری زۆری منداڵەکانیان کاتێک دەیانەوێ لە ماڵ بچنە دەرەوە، ئەم هۆگربوونە وا دەکات هەمیشە بە گریانی زۆری منداڵەکە لە یەکتر داببڕێن.هۆگرى یان خووپێوه‌گرتنى منداڵ زۆرجار پێش ته‌مه‌نى هه‌شت مانگیى ده‌رده‌كه‌وێ و تا ته‌مه‌نى دوو ساڵیى ده‌خایه‌نێ. چه‌ند هه‌نگاوێك پێویسته بگیرێنه‌به‌ر بۆ چۆنیه‌تى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیدا له‌م قۆناغه‌دا:
-ڕێگه بده با مناڵه‌كه بە تەنیا و به‌گاگۆڵكێ له ژوورێكه‌وه بچێ بۆ ژوورێكی تر. دواى یه‌ك تا دوو خوله‌ك ئینجا بچۆ به‌دوایدا. یان خۆت بچۆره ژوورێكی تر‌و دوو خوله‌ك به‌جێی یبهێڵه.
-مناڵه‌كه‌ت له‌باوه‌ش بگره‌و ماچی بكه كاتێك كه به‌جێی ده‌هێڵی، له‌و ته‌مه‌نه‌دا كه له شت تێده‌گات پێی بڵێ كه بۆ كوێ ده‌چی‌و چه‌ندت پێده‌چێ.
-كاتێك ده‌چیته ده‌ره‌وه، مناڵه‌كه به‌جێبهێڵه‌و زوو زوو مه‌گه‌ڕێوه بۆ ئه‌وه‌ی ماچێكی تری بكه‌ی، ئه‌مه واده‌كات به‌گریان داواى دایك یان باوكى بكات.
-له‌كاتی گونجاو‌دا به‌جێی بهێڵه: تێربێ له شیر، یان له‌خواردن‌و یارى پێویستى له‌به‌رده‌ستدابێ.
-پێش به‌جێهێشتنی منداڵه‌كه، هه‌وڵبده سه‌رقاڵی بكه‌ی به یارییه‌ك یان چالاكیه‌كه‌وه.
-هه‌وڵبده لای ئه‌و كه‌سانه به‌جێی بهێڵه كه مناڵه‌كه پێشتر ئاشنابووه پێیان وه‌ك كه‌سه نزیكه‌كانى “باوك، نه‌نك، پوور” چونکە له‌گه‌ڵ روخساری ناسراوه‌كاندا تا ڕاده‌یه‌ك دڵه‌ڕاوكێكه‌ی كه‌متره.
-كاتێك كه‌سانى ئاشنا سه‌ردانت ده‌كه‌ن، رێگه بده‌ن مناڵه‌كه له‌باوه‌ش بگرن‌و به‌یه‌كه‌وه یاری بكه‌ن، به‌مه‌ش خێزانێكی گه‌وره‌تر بۆ مناڵه پێكدێت‌و هۆگربونه‌كه‌ی ته‌نیا به‌یه‌ك كه‌سه‌وه كه‌متر ده‌بێته‌وه.
-له‌كاتی به‌جێهێشتنی مناڵه‌كه‌تدا هه‌وڵبده له‌سه‌رخۆو دڵخۆش‌و رووت خۆشبێ‌و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر گریانیشت بۆهات پیشانی ئه‌وی مه‌ده چونكه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌بێ.
-ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ت گریا پاش ئه‌وه‌ی خستته جێی نوستنه‌كه‌ی، ئه‌وا بچۆره‌وه بۆلای‌و دڵنیاى بكه‌ره‌وه كه هه‌موو شتێك باشه، به‌ڵام پێویسته ئه‌م سه‌ر لێدانه كورتخایه‌ن بێت تا مناڵه‌كه‌ت فێرببێ كه بتوانێ به ته‌نیا بخه‌وێت.
ئەم هەنگاوانە پەیوەندییە باشەکەی نێوان خۆت و منداڵەکەت دەهێڵێتەوە، بەڵام رزگارت دەکات لەوەی هەرکە ویستت بچیتە دەرەوە، منداڵەکەت دەست بە گریانی زۆر بکات و تەنیا هۆگری دایک‌وباوکی خۆی بێ.