تەماتە یەکێکە لەو خۆراکە بەسودانەی کە لە ژیانی ڕۆژانەدا و بە شێوەی جۆراوجۆر مرۆڤ سودیان لێ دەبینێت، ئەویش بەهۆی ئەو پرۆتین و ڤیتامینانەی کە لە خۆراکەکەدا بوونیان هەیە، گرنگترین سودەکانیشی بۆ پێست بریتین لە.
یەکەم: دەبێتە هۆی سپیکردنەوەی روخسار چونکە بڕێکی زۆر لە ڤیتامین و پرۆتین و دژە ئۆکسیدی تێدایە.
دوەم: دەبێتە هۆی لابردنی زیپکەی روخسار.
سێیەم: بە خواردنی روخسار گەنجتر دەردەکەوێت و دەبێتە هۆی نوێکردنەوەی خانەکانی روخسار.
چوارەم: پێست دەپارێزێت لە تیشکەکانی سەروبنەوشەیی کەدەبنە هۆی زیان گەیاندن بە پێست و چرچی روخسار.
پێنجەم: دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئاوساوی ژێرچاو، ئەویش بە دانانی قاشێک تەماتە لەسەر چاو تاوەکو ئاوساوی چاو نامێنێت.
شەشەم: دەبێتە هۆی گەشەکردنی خانەکانی روخسار.
حەوتەم: سودێکی زۆر بە پێستی سەر دەگەیەنێت و وادەکات تاڵەکانی قژ زوتر گەشەبکەن.