خالید شوانی بۆ بەڕێوەبردنی دۆسیەی دانوستانەکانی هەولێر و بەغدا راسپێردرا
ئاژانسی نها..
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە تەکلیفکردنی خالید سەعید سەلام شوانی، وەزیری هەرێم، بۆ بەڕێوەبردنی دۆسیەی دانوستان لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدراڵ لە ژێر رۆشنایی رێنمایی ئەنجوومەنی وەزیران بە هەماهەنگی سەرۆکی دیوان و سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران.
|