یەکێتی وردەکاریی کۆنگرەی چوارەمی تاوتوێکرد
ئاژانسی نها..
ئه‌مڕۆ چوارشەممە ١٨ی ئەیلولی ٢٠١٩ له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆمیسیۆنی باڵای كۆنگره‌ی چواره‌می ئه‌و حزبه به سه‌رپه‌رشتی جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتی كۆبوه‌وه.
مەکتەبی سیاسیی یەکێتی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، به‌سه‌رپه‌رشتى كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لى جێگرى سكرتێرى گشتى، كۆمیسیۆنى باڵاى كۆنگره‌ى چواره‌می یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان له باره‌گاى مه‌كته‌بى سیاسى له سلێمانى كۆبووه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئاماده‌كاریی و هه‌نگاوه‌كان بۆ به‌ستنى كۆنگره‌ى چواره‌مى یه‌كێتى تاوتوێ كران و ئه‌و پێشنیاز‌و بۆچوونانه‌یش گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا، كه به‌شێوه‌یه‌كى بنیاتنه‌رانه‌و بۆ سه‌ركه‌وتنى كۆنگره خراونه‌ته‌ڕوو.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا، له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا، كۆمیسیۆنى باڵا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى لیژنه جیاجیاكانى سه‌ربه كۆمیسیۆنى باڵا كۆببێته‌وه و ته‌واوى دیدوو پێنشیازه‌كان له پاكێجێكدا له ژێر رۆشنایی گۆڕانكارییه‌كانى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه و ئه‌ركه نوێیه‌كان و گۆڕانكارییه‌كانى ژیانى رێكخراوه‌یى و شێوازى نوێ خه‌بات گه‌ڵاڵه بكرێن.
|