هەواڵ

دوایین زانیاری له‌سه‌ر ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه‌

ئاژانسی نها...

بەڕێوەبەری لقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق رایگه‌یاند، تائێستا پارەكەی بەغدا بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان نەخراوەتەسەر حساب بانكی هەرێم.

عابد ساڵح مزوری‌ بەڕێوەبەری لقی هەولێری بانكی ناوەندیی عیراق ڕایگەیاند، تائێستا هیچ وادەیەك بۆ ناردنی‌ پارەكە دیاری نەكراوە، چونكە مانگانە لەدوای‌ 15ی‌ مانگەوە پارەكە دەنێردرێت، ئێمەش چاوەڕێین تاوەكو دابەشكردنی‌ مووچە خێرا بكەین.

حكومەتی‌ عیراق مانگانە نزیكەی 454 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی‌ هەرێم دەنێرێت، بەڵام لەماوەی ئەم مانگەدا هیچ بڕە پارەیەكی ڕەوانەی هەرێمی كوردستان نەكردووە، بەوهۆیەشەوە دابەشكردنی‌ مووچە بەخاوی‌ بەڕێوەدەچێت.

2019-09-17
زیاتر...