هەواڵ

موچەی ١٣ هەزار خاوەنپێداویستی تایبەت دابەشدەکرێت

ئاژنسی نها...

وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی رایگەیاند، ئەم هەفتەیە مووچەی 13 هەزار خاوەن پێداویستی تایبەت دابەشدەكرێت.

ئەمڕۆ سێشەمە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٩، یوسف چاوشین،  بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند،  لەم هەفتەیەدا مووچەی كەمئەندامانی دەرچوو لە لیژنە پزیشكییەكان خەرج دەكرێت.


ئاماژەی بەوەشکرد، چاوەڕێی ئەوە دەكرێت پارەی پێویست بۆ بانكەكان ڕەوانەبكرێت و پاشان هەر لەم هەفتەیەدا مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دابەشدەكرێت.


2019-09-17
زیاتر...